دۆشاوی تەماتەی شارەزوور رەوانەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکرێت

‌کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور

وێستگەنیوز- کامەران کەریم

خاوەنی کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور رایگەیاند، بەرهەمەکانیان ڕەوانەی سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەکەن و لەبەرنامەیاندایە  گرێبەست لەگەڵ جوتیاران بکەن بۆبەرهەم هێنانی تەماتەی زیاتر.

جاسم تەوێڵەیی، خاوەنی کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور بەوێستگە نیوز-ی ڕاگەیاند :" کارکەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور لە ئێستادا توانیویەتی 35 کارمەندی فەرمی لەخۆ بگرێت کەڕۆژانە بەبەردەوامی دەوام دەکەن، دەزگاو ئامێری نوێ بۆ تێکردنی قوتوی 800 گرامی کڕدراوە بۆ مانگی داهاتوو دەگاتە کارگەکە ." 

ئاماژەی بەوەشکرد :" ئێستا لەخولەکێکدا  150 قوتوی 800 گرامی تێدەکرێت، واتە لەکاتژمێرێکدا 7500 قوتو دۆشاوی تەماتە تێدەکرێت، کارگەکە بۆفراوانکردنی کارەکانی دەزگایەکی تری  (دیل بوخارمان) کڕیوە کە وزەی 7 تەن دەبێت، لەهەموو پارێزگاکانی هەرێم و عێراق بریکارمان داناوە و ڕۆژانە بەرهەم بەبارهەڵگر ڕەوانەی سەرجەم پارێزگاکان دەکەین ." 

خاوەنی کارگەی دۆشاوی تەماتەی شارەزوور باسی لەوەشکرد:"ئەوەی جێگای سەرنجە دوو نیشانەی بازرگانیمان بەلۆگۆی (شارەزوور) و (معجون طماطم بغداد) هەیە بەڵام بازاڕی بەغداد پێشوازی زۆری لەسەرە ." 

جاسم تەوێڵەیی هێمای بەوەشکرد :" پلانی  داهاتوومان جیاواز لەساڵانی ڕابردوو گرێبەست لەگەڵ جوتیاران دەکەین بۆبەرهەم هێنانی تەماتەی زیاتر ."


PM:10:45:22/01/2021












ئه‌م بابه‌ته 2072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت