لێدوانی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەڕەوشی كۆرۆنا لەقۆناغی 12ی ئامادەیی


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، تائێستا دۆخی كۆرۆنا لەو خوێندنگایانەی كە قۆناغی ئامادەییان تێدایە تاڕادەیەك باشە ئەوەش بەهۆی پابەندبوون بەڕێنماییەكان.

د.ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەوێستگە نیوزی راگەیاند، لەڕۆژی شەمەی رابردووەوە كە خوێندنی ناو پۆل لەقۆناغی 12ی ئامادەیی دەستی پێكردۆتەوە، دۆخی كۆرۆنا تاڕادەیەك باشە، مامۆستایان و قوتابیان و خانەوادەكانیش پابەندن بەڕێنماییەكانی خۆپارێزی لەكۆرۆنا.

حەوێزی روونیكردەوە، وەزارەتەكەیان داوایكردووە هەڵسەنگاندن بۆ رەوشی خوێندنگەكان لە مانگێكەوە بكرێتە دوو هەفتە جارێك، ژوورێكی هەماهەنگیش لەنێوان وەزارەتەكەیان و پەروەردە دروست بكرێت بۆ چاودێری زیاتری رەوشەكە.

ئەم مانگە حكومەتی هەرێم بڕیاریدا لەڕۆژی 16ی ئەم مانگەوە خوێندنی ناو پۆل بۆ قۆناغی 12ی ئامادەیی دەست پێبكاتەوە، قۆناغەكانی دیكەش رۆژی 1ی ئازار دەوامی ناو پۆل دەست پێبكاتەوە.


PM:07:31:21/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت