پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ به‌فر و بارانی ئه‌مشه‌و


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئەمشەو ئاسمانی‌ هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی‌ باران و بارینی‌ بەفر لە ناوچە شاخاویەکان، راشیگه‌یاند كه‌ له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له‌ پیرمام باریووه‌.

كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ كه‌ ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌ 20ی كانونی دووه‌می 2021 ئەمشەو ئاسمانی‌ هەرێم هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی‌ باران و بارینی‌ بەفر لە ناوچە شاخاویەکان، پێشبینیش دەکرێت لە دوای نیوە شەو ئاسمان لە باکور و ناوەڕاستی‌ هەرێم بگۆڕێ بۆ نیمچە هەور بەڵام لە ناوچەکانی‌ ڕۆژهەڵات و باکوری‌ رۆژهەڵاتی‌ هەرێم ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە گەڵ بارینی‌ نمە باران بارینی‌ بەفر بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان.

كه‌شناسی ده‌ڵێت كه‌  پلەکانی‌ گەرما دادەبەزێت بۆ ژێر سفری سیلیزی‌ لە سنتەری‌ شاری‌ سلێمانی‌ و دهۆک وە لە ناوچە شاخاویەکان دادەبەزێت بۆ چەندین پلەی‌ ژێ سفری‌ سیلیزی‌ و شەختە و تەمومژ دروست دەبێت بەتایەت لەناوچە شاخاویەکان.

سه‌باره‌ت به‌ رێژه‌ی بارانبارین له‌ ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاشكرایكردوه‌ كه‌ زۆرترین باران له‌ ناوچه‌ی پیرمام باریووه‌ كه‌ رێژه‌كه‌ی 18 ملم بووه‌، له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش رێژه‌كه‌ به‌مجۆره‌ بووه‌:



PM:11:57:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 8716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت