مام عه‌لی: حكومه‌ت داوای پاره دۆزراوه‌كه‌م لێده‌كات و ده‌ڵێت ده‌یكه‌م به خێر
وێستگه نیوزـ
مام عەلی، ئه‌و كه‌سه‌ی زیاتر لە 15 دەفتەر دۆلاری دۆزیوه‌ته‌وه، بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند کە حکومەت داوای ئەو بڕه پارەیەی لێ كردوه و پێی وتوه كه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی نه‌بوو ئه‌وا له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافه‌وه ده‌یكات به خێر.
مام عەلی بە كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی راگەیاند: لەلایەن پۆلیسی بەختیارییەوە بانگکراوە و دواتریش رەوانەی پۆلیسی کوردسات کراوە، لەوێش پێیان وتووە کە دەبێت ئەو پارەیە بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەتی هەرێم.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه، مام عه‌لی به پۆلیسی وتووه كه پارەکەیان ناداتێ و لەلای خۆی دەیپارێزێت، دواتریش بەڵێننامەی پێ پڕکراوەتەوە و پێی وتراوه كه ئەگەر دوای ساڵێک پارەکە خاوەنی نەبوو ئەوا دەبێت بگەڕێنێتەوە بۆ حکومەت و حکومەتیش لە رێگای وەزارەتی ئەوقافەوە دەیکات بە خێر.
لە 17ی ئەم مانگەدا، مام عەلی، كه پیشەی کرێکارە و دانیشتووی گەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانیە، لە كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی-ەوە رایگەیاند، کە بڕێک پارەی دۆزیوەتەوە و پاره‌كه زیاترە لە 15 دەفتەر و بۆ رۆژی دواتریش رایگەیاند، هەڕەشەی لێکراوە و زیاتر لە 180 پەیوەندی تەلەفۆنی بۆ کراوە و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه خۆیان بە خاوەنی پارەکە ناساندووە.
مام عەلی.
هەفتەی رابردووش، لە قەزای سەیدسادق دوو گەنج بڕی زیاتر لە 10 هەزار دۆلاریان دۆزییەوە و بۆ خاوەنەکەیان گەڕاندەوە.
PM:09:42:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 11188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت