ئاماری نوێی كۆرۆنا لەهەرێم راگەیەنرا


وێستگە نیوز-

لەهەرێمی كوردستان 68 تووشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراوە و 995 تووشبووش چاكبوونەوە و 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٦٨ تووشبووی نوێ تۆماركراوە ( ١٥ هەولێر، ١٣ سلێمانی، ٣٨ دهۆك، ٢ گەرمیان)، ٩٩٥ تووشبوو چاكبوونەوە (٣٨٤ هەولێر، ١٧٦ سلێمانی، ٣٥٦ دهۆك، ٣٨ گەرمیان، ٤١ ڕاپەڕین)، 3 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٣) سلێمانی.

هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبووان 105 هەزار و 339 كەس، 89 هەزار و 704 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 448 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.


PM:07:50:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2796 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت