مەسرور بارزانی: هەفتەی داهاتوو شاندێك لەهەرێمەوە سەردانی بەغدا دەكات


وێستگە نیوز-
مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند هەفتەی داهاتوو شاندێك لەهەرێمەوە دەچێتە بەغدا.    

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ پاش كۆبوونەوە لەگەڵ كونسوڵ و دیپلۆماتكاران و نوێنەرانی وڵاتانی بیانی، لە تویتەری خۆیەوە رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات، شاندەكە بۆ گفتوگۆ دەچێتەوە‌ بەغدا، پشتیوانی خۆیشی لە هەوڵەكان كردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق كە بریارە لە 10 ئۆكتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوە بچێت.  

لەساڵی رابردوودا چەند جارێك قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەرۆكایەتی شاندی حكومەتی كرد بۆ شاری بەغدا، دوایین سەردانیشی مانگی رابردوو بوو.

  


PM:06:56:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1732 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت