لەسلێمانی كچە مامۆستایەك خۆی خنكاند


وێستگە نیوز- پشتیوان جەمال

پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت،  لە شاری سلێمانی كچە مامۆستایەك خۆی خنكاندووە و نامەیەكیشی جێهێشتووە.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بەوێستگە نیوزی راگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ كچە مامۆستایەك لەگەڕەكی فەرمانبەرانی شاری سلێمانی كە تەمەنی 46 ساڵە و مامۆستای زمانی ئینگلیزییە، لەماڵی خۆیان بەپشتێنێك خۆی خنكاندووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، دوای خۆی نامەیەكی جێهێشتووە و لەئێستادا تیمەكانی بەڵگەی تاوان چوونەتە شوێنی رووداوەكە، بەڵام لەبەرئەوەی رووداوەكە لەسەرەتادایە ناتوانن وردەكاری زیاتر بخەنەڕوو.



PM:05:41:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 15444 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت