ترەمپ كۆشكی سپی جێهێشت


وێستگە نیوز-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و میلانیا ترەمپی خێزانی، دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆكایەتییەكەی، كۆشكی سپییان جێهێشت.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا وەك 45هەمین سەرۆكی ئەمەریكا و میلانیا ترەمپی خێزانی، بەفەرمی كۆشكی سپییان بەجێهێشت، ئەمەش دوای تەواوبوونی ماوەی سەرۆكایەتی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمەریكا.

وا بڕیاریشە كاتژمێر 7.30 خولەكی ئەمشەو بەكاتی هەرێمی كوردستان، جۆباید، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا بەفەرمی سوێندی یاسایی بخوات و وەك سەرۆكی ئەمەریكا دەستبەكار بێت. 






PM:04:16:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1520 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو