سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان: حكومه‌ت هیچ پلانێكى نیه بۆ دامه‌زراندن
وێستگه نیوز-سروه ئه‌حمه‌د
سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارايى له‌په‌رله‌مانى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى كه موچه‌كه‌یان راگیراوه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه پێشتر بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌شێكى ناراسته، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ پلانێكى نیه بۆ دامه‌زراندن.
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى له په‌رله‌مانى كوردستان و سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، هه‌موو ئه‌وانه‌ى دوو موچه و سێ موچه‌یان هه‌یه ده‌بێت موچه‌كانیان رابگیرێت ، به‌ڵام هه‌یه دوموچه‌ى هه‌یه به یاسا رێگه‌ى پێدراوه، وه‌ك كه‌سوكارى شه‌هیدان هه‌یه فه‌رمانبه‌ره و موچه‌ى به ناوه‌وه‌یه رێگه‌ى پێدراوه.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له راگرتنى موچه نایاساییه‌كان، حكومه‌ت سه‌رقاڵى خوێندنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى به شێوه‌یه‌كى نایاسایى موچه‌یان هه‌یه و له بایۆمه‌ترى ده‌ركه‌وتووه.
له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى دامه‌زراندنه‌وه سه‌رۆكى لیژنه‌ى دارایى رونیكرده‌وه، تائێستا حكومه‌ت هیچ پلانێكى نیه بۆ كردنه‌وه‌ى دامازراندن له فه‌رمانگه‌كان، تا ئه‌و كاته‌ى پرۆژه یاساى بودجه‌ى2021، دێته په‌رله‌مان، دواتر حكومه‌ت به پێى سیاسه‌ت و پلانى خۆى دیاریده‌كات دامه‌زراندن ده‌كرێته‌وه یاخود نا.
دواى ئه‌وه‌ى به گوێره‌ى یاسایى چاكسازى حكومه‌تى هه‌رێم بڕیارى راگرتنى مووچه‌ى 10 هه‌زار و 609 كه‌سى ده‌ركرد كه زیاتر له موچه‌یه‌كیان وه‌رده‌گرت به شێوه‌یه‌كى نایاسایى، دواتریش موچه‌ى 36 هه‌زاركه‌سى دیكه هه‌ر له لایه‌ن حكومه‌ته‌وه موچه‌كه‌يان راگیرا.
PM:03:56:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1820
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت