هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی یەک دابەشدەکرێت
وێستگه نیوز ـ
ئەو مووچەیەی سه‌ره‌تای هەفتەی داهاتوو دابەشدەکرێت مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵە و به لێبڕینی 21٪ دەبێت، به‌رپرسێكی گه‌نجینه‌ی سلێمانیش رایده‌گه‌یه‌نێت، كه ئه‌وان لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 و یه‌كی ئه‌مساڵیان ئاماده كردووه و هه‌ر مانگێك له‌وانه بێت دابه‌شی ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه نیوز، ئه‌و مووچه‌یه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو دابه‌ش ده‌كرێت مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی بەپێی یاسا هەموو حساباتی ساڵی رابردوو داخراوە بۆیە مامەڵە لەگەڵ ساڵی نوێ ده‌كرێت.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیارەکە لەلایەن ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمەوە دراوە و گەنجینەکانیشیان لێ‌ئاگادار کردووەتەوە، کە لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادەبکەن.
لای خۆیه‌وه حه‌سه‌ن ره‌شید، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خهزێینهی یه‌ك له سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌وان لیستی مووچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 و یه‌كیان ئاماده‌كردووه، هه‌ر فه‌رمانێكیان پێبكرێت له باره‌ی گۆڕانكاری له لیستی مانگهكانهوه ئه‌وان جێبه‌جێی ده‌كه‌ن و مووچه‌ی ئه‌و مانگه دابه‌ش ده‌كه‌ن.
دوێنێش، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، پرۆسەی دابەشکردنی مووچە هەفتەیەک دەخایەنێت و لە 24 ی ئەم مانگەوە دەستپێدەکات و لە یەکی مانگی شوبات کۆتایی دێت، کە بە لێبڕینی 21٪ـەوە دابەشدەکرێت.
لە ئێستادا زیاتر 50 رۆژ بەسەر کۆتا مووچەدا تێپەڕیوە کە حکومەتی هەرێم ساڵی رابردوو دابەشیکرد و ئەو مووچەیەی وابڕیارە دەست بە دابەشکردنی بکرێت یەکەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمە لە ساڵی 2021دا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، حکومەتی هەرێم لە ساڵی 2020 دا هەشت مووچەی دابەشکردبوو، کە تەنیا پێنج مووچەیان هی2020 خۆی بووە و سێ مووچەکەی دیکە هی ساڵی 2019 بووە.
PM:01:48:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 10116
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت