به‌شدار بوانی پڕۆژه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ سكاڵایان له‌سه‌ر كۆمپانیای به‌رێز تۆمار كرد

‌یەکێک لە خانووەکان

وێستگە نیوز ـ کامەران کەریم
بەشداربووانی پڕۆژەیه‌كی كۆمپانیای به‌ڕێز بەهۆی تەواو نەکردنی خانووەکانیان سكاڵایان تۆمار كردووه‌، به‌ وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی كۆمپانیاكه‌ش، به‌م نزیكانه‌ تیروپشك بۆ خانووه‌كان ده‌كرێت.


کاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە وێستگە نیوزی راگەیاند: "ئەو هاوڵاتیانە گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیای  بەڕێز کردووە، پرۆژەکە تایبەتە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی سلێمانی و داواکاری، سکاڵای ئەو هاوڵاتیانەمان ناردووە بۆ وەبەرهێنانی سلێمانی".

وتیشی: "ئەو هاوڵاتیانە دەڵێن بەگوێرەی گرێبەستەکە کۆمپانیا پابەند نەبووە پێوەی، خانوەکان لەوادەی خۆی تەواو نەکراوەو پارەیان تەسلیم کردووە، ئەوەشیان وتووە ئەو شوێنەی لەنەخشە بۆیان دیاری کراوە ئەو شوێنە نیەو شوێنەکان گۆڕاون".

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە باسی لەوەشکرد: "داواکاری و سکاڵای ئەو هاوڵاتیانەمان گەیاندوه‌تە وەبەرهێنانی سلێمانی بۆئەوەی روون کردنەوەمان بدەنێ، ئێمە لەسەر ئەو روون کردنەوەیە ئیجرائات دەکەین".

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لەسەرچاوەکی تایبەتی کۆمپانیای بەڕێز وێستگە نیوز کەوتووە، بەم نزیکانە دەست دەکرێت بەئەنجامدانی تیروپشکی ئەو خانوانە بەسەر بەشداربوان.


PM:12:34:20/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1292 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت