په‌یامی مه‌سرور بارزانی و قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی دایكی مه‌زڵوم كۆبانێ
مەسرور بارزانی و مەزڵوم کۆبانێ و قوباد تاڵەبانی
وێستگه نیوزـ
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه خه‌زنه حاجی حسێن، دایکی مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بە نەخۆشیی دڵ کۆچی دوایی کرد و سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هەرێمی کوردستانیش سەرەخۆشییان له فه‌رمانده‌ی شه‌ڕڤانانی كوردی سوریا کرد.
خه‌زنه حاجی حسێن، دایکی مەزڵوم کۆبانێ لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە شاری کۆبانێ کۆچی دوایی کرد و تەرمه‌كه‌ی لە گوندی هەلنجێ بە خاک سپێردرا.
له په‌یامێكدا بۆ مه‌زڵوم كۆبانێ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاندوه: "بە داخەوە هەواڵی کۆچی دوایی دایکی بەڕێزتانم بیس، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەکەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە بنەماڵە بەڕێزەکەتان ببەخشێت."
هاوکات قوباد تالەبانی، جێگری سەرۆکی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان به مەزڵوم کۆبانێ دەڵێت: "هەواڵی کۆچی دوایی دایکتان، خاتوو خەزان حسێن لە دڵەوە خەمگینی کردین و بەو هۆیەشەوە سەرخۆش لە تۆ و بنەماڵەکەتان دەکەم."
AM:12:19:20/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 3532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت