سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی: موچه گرنگه به‌ڵام تا پارتی مابێت ئیراده‌ی گه‌لی كورد ته‌سلیم به به‌غدا ناكه‌ین
ئاراس حه‌سۆ میرخان
وێستگه نیوزـ
ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان دوپاتیكرده‌وه كه به‌پێی پڕۆژه یاسای بودجەی ئه‌مساڵی عیراق، ئاماده‌ن نه‌وت و داهات ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ن، ده‌شڵێت" لای ئێمه ژیان و موچه گرنگه به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه ژیان له هه‌موو شت گرنگتره".
ئاراس حه‌سۆ میرخان، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبوك نیگه‌رانیی له هه‌ڵوێستی به‌شێك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی كوردستان و په‌رله‌مانتارانی كورد له به‌غدا ده‌ربڕیوه و پێیان ده‌ڵێت كه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه خه‌ریكی بیانوو گرتن و به‌یاننامه ده‌ركردنن له دژی هه‌رێم.
له نوسینه‌كه‌یدا ئاراس حه‌سۆ میرخان ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه به‌شێك له په‌ڕله‌مانتارانی كورد له به‌غدا و له هه‌رێم له‌م كاته‌دا كه حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر شێوازی ئیداره‌ی نه‌فت و بودجه ڕێككه‌وتون و پڕۆژه‌ی یاسای بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌ڕله‌مانی عێراق كراوه. له جیاتی ئه‌وه‌ی پشگیری حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ن. خه‌ریكی بیانووگرتن و به‌یاننامه ده‌ركردنن له دژی ھەرێم و بێ هیچ هۆكارێك ده‌یانه‌وێ به خه‌ڵك بڵێن یٔه‌گه‌ر په‌ڕله‌مان ڕێگری كرد له‌م ڕێككه‌وتنه هۆكاره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستانه كه نه‌وت ڕاده‌ست ناكات."
ئه‌ندامه‌كه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ی دووپاتكردوه‌ته‌وه و ده‌ڵێت "ئێمه وه‌ك پارتی و حكومه‌تی هه‌رێم به ئاشكرا گوتومانە به‌م شێوه‌ی له پڕۆژه یاسای بودجە داهاتووه ئاماده‌ین نه‌فت و داهات ڕاده‌ستی به‌غدا بكه‌ین. به‌ڵام ته‌سلیم كردنی نه‌فت و ته‌سلیم كردنی كوردستان دوشتی جیاوازن".
هه‌ر له نوسینه‌كه‌یدا ئاراس حه‌سۆ میرخان په‌یامێكی ئاراسته كردوه و ده‌ڵێت "با هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان ( نه‌یاران و دۆستانیش )بزانن: تا پارتی مابێ و تا گه‌لی كوردستان ده‌نگ به پارتی بدات ئیراده‌ی گه‌لی كوردستان ته‌سلیم به به‌غدا و هیچ كه‌سی تر ناكه‌ین. لای ئێمه ژیان و موچه گرنگه به‌ڵام سه‌ربه‌رزانه ژیان له هه‌موو شت گرنگتره. پارتی سه‌رشوڕناكات و ژیانێكی شایسته‌ش بۆ گه‌لی كوردستان دابین ده‌كات و ئەم گەلە ھەر بە سەربەرزی دەمێنێتەوە".
PM:11:41:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5532
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت