كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و بەفر و باران له‌م ناوچانه ببارێت
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و باران لە ناوەڕاست و باکور و ڕۆژهەڵاتی باکور ببارێت و له به‌ره‌به‌یانیشدا ئاستی بارانبارین زیاد بكات و به‌فریش له ناوچه شاخاوییه‌كان ببارێت، راشیگه‌یاند كه له‌ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا زۆرترین باران له بامه‌ڕنێ باریووه.
كه‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه 19ی كانونی دووه‌می 2021، ئاسمانی هەرێم هەوری تەواو بێت بەڵام ئاسمانی ناوچەکان ڕۆژهەڵات و باشوری هەرێم نیمچەهەور دەبێت.
به‌پێی كه‌شناسیی هه‌رێم پێشبینی دەکرێت باران لە ناوەڕاست و باکور و ڕۆژهەڵاتی باکور ببارێت، ئاستی بارانبارین لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی باکور مام ناوەند دەبێت لە کاتەکانی بەیانی زوودا لە ناوەڕاستی هەرێم ئاستی بارانبارین زیاد دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان و دابەزینی پلەکانی گەرما.
سه‌باره‌ت به رێژه‌ی بارانبارین له ماوه‌ی 12 كاتژمێری رابردوودا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئاشكرایكردوه كه زۆرترین باران له ناوچه‌ی بامه‌ڕنێ باریووه كه رێژه‌كه‌ی 28.8 ملم بووه، له‌ناوچه‌كانی دیكه‌ش رێژه‌كه به‌مجۆره بووه:
PM:10:32:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 7308
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت