وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: لێخۆشبونی باجی گومرگ له‌ كۆمپانیای خۆشناو، درۆیه‌


وێستگه‌ نیوزـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كدا هه‌واڵی هه‌ندێك په‌یجی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی "به‌درۆ" خستوه‌ته‌وه‌ كه‌ باسیان له‌وه‌ كردوه‌ وه‌زاره‌ت به‌ نایاسایی لێخۆشبونی ره‌سمی گومرگی بۆ كۆمپانیای خۆشناو كردوه‌.

له‌ رونكردنه‌وه‌كه‌دا كه‌ ئاراسته‌ی رای گشتیی كردوه‌، وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و باره‌ته‌ ده‌وترێت "درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستییەكان و كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان" بە گرنگیان زانیوه‌ ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەنەوە.

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

ماوەیەكە هەندێك، پەیج و سایتی درۆزن كە بە پارەی حەرام درووستكراون. چەند درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكان بڵاوكردۆتەوە كە گوایە وەزیری دارایی بە نایاسایی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ (كۆمپانیای خۆشناو) كردووە. ئەمە درۆیە هیچ پەیوەندییەكی بە ڕاستیەوە نییە و بۆ ئاشكراكردنی راستیەكان بۆ كۆتایی هێنان بە درۆ و بوختان و چەواشەكارییەكانیان بە گرنگمان زانی ئەم راستیانە بۆ ڕای گشتی بڵاو بكەینەوە:-

1-دوای رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی كشتوكاڵ و دەستەی وەبەرهێنان كۆمپانیای خۆشناو(پرۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران) وەرگرتووە. كە پێكدێت لە درووستكردنی 60 سایلۆ و چەندین كارگەی ئارد، بڕوێش، گەنمەكوتاو، بنەتۆ، مەعكەرۆنی، سپارگێتی، كێك و سلیلاك و ئالیك) چەند پێكهاتەیەكی دیكە.

2-وەزارەتی دارایی و ئابوری هیچ پەیوەندییەكی بە گرێ بەست و دیزاین و پێداویستیەكانی دیكەی پرۆژەكە(چیمەنتۆ، شیش، پلیت...هتد) نییە.

3-لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بە پێی یاسایی ژمارە(4)ی 2006 ماددەی (5) و بڕگەی شەشەم ڕەزامەندی بۆ كراوە و هیچ پەیوەندی بە وازارەتی داراییەوە نییە.

4-وەزیری دارایی مافی لێخۆشبوونی رەسمی گومركی بۆ هیچ كەس و لایەن و كۆمپانیایەك نییە و نەیكردووە. 

5-هەموو داتاكان بڕی(شیش، چیمەنۆ) لە هاندانی وەبەرهێنانەوە بە نووسراوی فەرمی بە مۆری فەرمی راستاندنی بۆ كراوە و رەوانەی وەزارەتی دارایی كراوە، بۆیە زیادكردنی درۆیەكی شاخدارە. 

6- بە پێی پسوولەی گومركی هاوپێچ تاوەكو ئەمرۆ لە كۆی 47452 هەزار تۆن، تەنیا 2375 تۆن شیش هاتووە و هیچ بڕە چیمەنتۆ و پلێتێك نەهاتووە. 

7-سكاڵاكردن لە دادگا مافێكی پارێزراوی وەزیر و وەزارەتی دارایی و ئابورییە.

هاوپێچ: تێكڕای وردەكارییەكانی پرۆژەكە و رەزامەندییەكانیان
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان


PM:09:20:19/01/2021






























ئه‌م بابه‌ته 10652 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت