له شاری حه‌سه‌كه ته‌رمی حه‌وت عیراقی دۆزرایه‌وه كه ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن
وێستگه نیوزـ
له ناوچه‌یه‌كی سه‌ربه شاری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان ته‌رمی حه‌وت كه‌سی سه‌ربه یه‌ك خێزان دۆزرایه‌وه كه خێزانێكی عیراقین.
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كانی شاری حه‌سه‌كه ده‌ڵێن كه ته‌رمی ئه‌و حه‌وت كه‌سه عیراقییه له ناحیه‌ی هول له باشوری خۆرهه‌ڵاتی شاری حه‌سه‌كه له رۆژئاوای كوردستان دۆزراوه‌ته‌وه و به ته‌رمه‌كاندا دیاره كه پێكه‌وه كوژراون و زۆربەشیان لە رەگەزی مێن.
سه‌رچاوه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌و خێزانه عیراقییه له‌و ناوچه‌یه كاری شوانێتییان كردووه و سه‌رقاڵی به‌خێوكردنی مه‌ڕ و ماڵات بوون.
به‌وته‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه، به‌مدواییه حاڵه‌ته‌كانی كوشتن له ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات به‌هۆی خراپیی دۆخی ئه‌منی و بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌ك زیادی كردوه و چه‌ندین حاڵه‌تی كوشتن به چه‌كی بێده‌نگ تۆمار كراوه.
PM:08:42:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت