ته‌ندروستی هه‌رێم: چوار كه‌سی تر به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستدا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 100 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 961 كه‌سیش چاكبوونه‌ته‌وه، چوار كه‌سیش گیانیان له ده‌ستداوه.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند: له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له هه‌رێمی كوردستان 100 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، به جۆرێك 14یان له هه‌ولێر، 42 له سلێمانی، 42له دهۆك، یه‌ك له هه‌ڵه‌بجه و یه‌ك له گه‌رمیان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: 961 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه كه 331 له هه‌ولێر، 188 له سلێمانی، 377 له دهۆك، 34 له گه‌رمیان و 42 له راپه‌ڕین.
له باره‌ی ژماره‌ی مردوانیشه‌وه هاتووه: چوار كه‌س به كۆرۆنا گیانیان له ده‌ستداوه، یه‌ك له هه‌ولێر، دوان له دهۆك، یه‌ك كه‌سیش له گه‌رمیان، پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی راپه‌ڕین مردنیان تیادا تۆمار نه‌كراوه.
PM:06:13:19/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1148
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت