‌پەرلەمانتارێكی عێراق: بودجه‌ى 2021 له‌ به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمه‌ نه‌ك عیراق


وێستگه‌ نیوز- سروه‌ ئه‌حمه‌د
پەرلەمانتارێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021،‌ پرۆژه‌ یاساى هه‌رێمه‌ نه‌ك عیراق، ئاماژەی بەوەشكرد ده‌نگ ناده‌ین به‌وه‌ى هه‌رێم بیه‌وێت ته‌نها رۆژانه‌ 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستى به‌غدا بكات له‌كاتێكدا وه‌ك ده‌زانین زۆر زیاتر له‌وه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت رۆژانه‌ ".

كاتع ره‌كابى، ئه‌ندامى فراكسیۆنى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق كه‌ نورى مالیكى سه‌ركردایه‌تى ده‌كات له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ وێستگه‌ نیوز كه‌ ئه‌مڕۆ بڵاوده‌كرێته‌وه‌ رایگه‌یاندووه‌،  كورد خوشك و براى ئێمه‌ن و پێمان خۆشه‌ له‌م بارودۆخه‌ى كه‌ ئێستا تێیدا ده‌ژین باشتر بژین، به‌ڵام پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى 2021، پرۆژه‌ یاساى هه‌رێمه‌ نه‌ك عیراق و له‌ به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵكى هه‌رێمه‌ زیاتر له‌ به‌رژه‌وه‌ندى دانیشتوانى ناوه‌ڕاست و باشورى عیراق.

ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، ئێمه‌ ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هیچ یه‌كسانییه‌ك نیه‌ له‌ نێو پشكى پارێزگاكانى عیراق، حكومەتی هەرێم ده‌یه‌وێت دەروازە سنورییەكان و داهاتی نەوت بڕى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ راده‌ستى به‌غدا بكات له‌ كاتێكدا ده‌زانین رۆژانه‌ زۆر زیاتر له‌و بڕه‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.


PM:01:32:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت