بەهۆی کەمی هەلی کار، یاداشتێک ئاڕاستەی داواکاری گشتی دەکرێت
بەشێک لەچالاکوانان داوا دەکەن کارکردنی فەرمانبەرانی حکومی لەکەرتەکانی دیکەدا سنوردار بکرێت
وێستگەنیوز-
بەشێك لەچالاکوانان و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەهۆی نەبوونی هەلی کار بۆ گەنجان و کارکردنی بەشێکی بەرچاو لەفەرمانی حکومەت لەکەرتەکانی دیکەدا، یاداشتێکی ناڕەزاییان ئاڕاستەی داواکاری گشتی سلێمانی کرد و داوایانکرد کارکردنی فەرمانبەرانی حکومی لەپلەی (6 تا 1) سنورداربکرێت.
ئەو چالاکوانانە لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسییدا باسیان لەوەشکرد، هەرچەندە پێشوتر حکومەتی هەرێم لەرێگەی وەزارەتی ناوخۆوە فۆرمی بەسەر سەرجەم فەرمانبەراندا پڕکردوەتەوە کەنابێت لەیەک کاتدا لەچەند شوێنێک کاربکەن.
ئاماژەیان بەوەشکرد، هەرچەندە بەگوێرەی فۆرمەکە ئەو کارمەندانە کە کە موچەکانیان کەمە و پلەی فەرمانبەریان لەخور پلەی شەشدایە دەتوانن کاربکەن لەکەرتی تایبەتیش، بەڵام لەئیستادا بەهەزاران فەرمانبەری حکومی لەکەرتی تایبەت و ناوبازاردا کاردەکەن.
ئەو چالاکوانانە باسیان لەوەشکرد، بەهۆی کارکردنی هەزاران فەرمانبەر لەچەند شوێنێکدا لەیەک کاتدا، بەدەیان هەزار گەنج کەدەرچووی زانکۆ و پەیمانگاکانن بێ کار ماونەتەوە بۆیە ئەمڕۆ لەرێگەی داواکاری گشتییەوە داوایانکرد بەدواداچون بکرێت و ناوەڕۆکی بڕیارەکانی حکومەت لەسەر ئەم بابەتە وەک خۆی جێبەجێبکرێت.
PM:12:02:19/01/2021
ئهم بابهته 1144
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت