ئێران: زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ لایەنی ئاشتی و دەرمان بەکاردەهێنین

‌ناوەندێکی پیتاندنی یۆرانیۆم لەئێران


وێستگەنیوز- هێڤار هیوا

وەزارەتی دەرەوەی ئێران رەتی دەکاتەوە لێدوانەکانی وڵاتانی ئەوروپا لەبارەی مەترسی  بەکارهێنانی یۆرانیۆم بۆ مەبەستی ناسەقامگیرکردنی ناوچەکەبێت و رایگەیاندووە، یۆرانیۆمی کانزایی بۆ لایەنی ئاشتی و دەرمان بەکار دەهێنن.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میهر، سەعید خەتیب زادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاندووە، ئێران یۆرانیۆمی کانزایی بۆ لایەنی ئاشتی و دەرمان بەکار دەهێنێت و بە هیچ جۆرێک پەیوەندی بە لایەنی سەربازییەوە نیە، وتەکانی هەریەک لە (بەریتانیا،ئەڵمانیا،فەرەنسا)ش رەتدەکاتەوە.

ئەو وتەبێژە ئاماژەی بەوەش کردووە، "ئەو لێدوانە پەیوەندی بە هەموو خەڵکی ئەو سێ وڵاتەوە نیە و دڵنیام تەنها وتەی وەزیرانی دەرەوەیانە، داواکاریشین پروپاگەندەی نا راست بڵاونەکرێتەوە لەسەر پرۆگرامە ئەتۆمییەکەمان".

جەختیشی کردەوە، "بەکارهێنانی سەرجەم کوورە ئەتۆمییەکان بۆ لێکۆڵینەوە و لایەنی دەرمانسازیە، هیچ هەوڵێک نادرێت بۆ بەکارهێنانی لە لایەنی سەربازیدا".

ئەم لێدوانەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وەک وەڵامێکە بۆ هەریەک لە (ئەڵمانیا،بەریتانیا،فەرەنسا) کە پێشتر رایانگەیاندبوو، "ئێران زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ بواری سەربازی بەکاردەهێنێت و مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات".


AM:11:50:19/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1624 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو