نرخی دۆلار له‌كاتی داخستنی بازاڕ زیادی كرد


وێستگه‌ نیوزـ

نرخی دۆلار له‌كاتی كردنه‌وه‌ و داخستنی بازاڕ له‌ هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هات و سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ نرخه‌كه‌ زیادی كرد.

له‌ مامه‌ڵه‌كانی سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا زیادی كرد و گه‌یشته‌ زیاتر له‌و ئاسته‌ی كه‌ بانكی ناوه‌ندیی عیراق دیاریی كردووه‌.

لەکاتی‌ داخستنی‌ بازاڕدا 100 دۆلار بەرانبەر بە 145 هەزار و 850 دینار مامەڵەی‌ پێوەکراوه‌، له‌كاتێكدا له‌ کردنەوەی‌ بازاڕدا بە 144 هەزار و 900 دینار بووه‌.

نرخی دۆلار به‌ گه‌یشتنی بۆ سه‌روو 145 هه‌زار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، زیاتر له‌و ئاسته‌ی كه‌ بانكی ناوه‌ندیی عیراق دیاریكردووه‌ كه‌ 145 هه‌زاره‌.


PM:06:18:18/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 5972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت