دارایی عێراق لێبڕینی مووچەی فەرمانبەرانی یەكلاییكردەوە
وێستگە نیوز-
وەزارەتی دارایی و ئابوری عێراق رایگەیاند، ئەم مانگەش مووچەی فەرمانبەران بێ لێبڕین دابەش دەكرێت.
ئاژانسی فەرمی عێراق لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە بڵاویكردەوە، قسەكردن لەبارەی بڕینی بەشێك لە موچەی فەرمانبەران بۆ ئەم مانگە دورە لە راستییەوە، بەڵكو باجی پێشنیازكراو بۆ سەر موچەی فەرمانبەران و بەو ڕێژەی دیاریكراوە لە پڕۆژەی بودجەدا لەدەسەڵاتی پەرلەماندایە كە گۆڕانكاریی تێدا بكات.
حكومەتی عێراق لەمانگی 11ی ساڵی رابردوو پڕۆژەیەكی پێشكەشی پەرلەمان كردو بۆ قەرزكردن تا مووچەی فەرمانبەرانی پێ دابین بكات، پەرلەمانیش پڕۆژەكەی پەسەند كردووە و تا كاتی پەسەندكردنی بودجەی ئەمساڵ، عێراق لەو قەرزە مووچە دابین دەكات.
PM:06:05:18/01/2021
ئهم بابهته 14768
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت