له کەرکوك خۆپیشاندان دژ بە کارگەی چیمەنتۆی لەیلان ئهنجامدرا
وێستگه نیوز-
بەهۆی پیسکردنی ژینگەی ناوچەکە و ئامادەنەبوونی کارگەی چیمەنتۆ بۆ دانانی فلتەر، خۆپیشاندان دژ بە کارگەی چیمەنتۆی لەیلان بەڕێووەچوو.
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18ى كانونى دووهمى2021، دانیشتووانی ناحیەی لەیلان و گوندەکانی دەوروبەری، خۆپیشاندانیان دژ بە کارگەی چیمەنتۆی لەیلان لە کەرکوك ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران داوا دەکەن، فلتەر بۆ دوکەڵدانی کارگەکە دابنێت، چیتر دوکەڵی کارگەکە تێکەڵ بە ژینگەی ناوچەکە نەبێت.
هاوکات خۆپیشاندەران هەڕەشەی گرتنەبەرى هەڵوێستی تووندیان کرد، ئەگەر ئیدارەی کارگەکە بەدەم داواکارییەکەیانهوه نەچێت.
کارگەی چیمەنتۆی لەیلان لە ساڵی هەشتاکانەوە بنیادنراوە، دوکەڵی کارگەکە ژینگهی ناوچەکەی پیسکردووە، بەپێى وتهى دانیشتووانی ناوچەکە، ڕەز و باخەکانی وشکردووە.
PM:02:38:18/01/2021
ئهم بابهته 1420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت