بەڕێوەبەری كه‌شناسی سلێمانی: بەفربارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سلێمانی سێ ملیمه‌تر باران باریوه و ئه‌گه‌ری به‌فربارینیش له سه‌نته‌ری شار ده‌كرێت له دوو رۆژی داهاتوودا.
ئاسۆ كه‌مال، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی سلێمانی به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئه‌و كه‌شه نا سه‌قامگیره‌ی رووی له‌ناوچه‌كه كردووه به‌رده‌وامی ده‌بێت و باران به‌شێوه‌ی پچڕ پچڕ ده‌بارێت و تا كۆتایی هه‌فته درێژه ده‌كێشێت.
وتیشی: "له سبه‌ینێ و دوو سبه‌ی، پێشبینی ده‌كه‌ین كه‌شه‌كه روو له ساردی زیاتر بكات و پله‌كانی گه‌رما زۆر نزم ببنه‌وه، هه‌روه‌ها باران و به‌فریش ده‌ستپێده‌كه‌ن به‌جۆرێك ئه‌گه‌ری هه‌یه له ناو سه‌نته‌ری شاری سلێمانیش به‌فر ببارێت".
ئه‌وه‌شی زیاد كرد، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا له سلێمانی سێ ملیمه‌تر بارانباریوه.
AM:09:32:18/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 28712
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت