وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: گومانلێكراوه‌كه‌ی دهۆك توشی كۆرۆنا گۆڕدراوه‌كه نه‌بووه
وێستگه نیوزـ
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه حاڵەتە گومانلێکراوەکەی شاری دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە، كۆرۆنای گۆڕدراو نییە و ئێستا کەسەکە تەندروستیی باشە و گەڕاوەتە ماڵەوە.
چەند رۆژێک له‌مه‌وبه‌ر لە شاری دهۆک حاڵه‌تێكی گوماناوی هەبوو کە كه‌سه‌كه له بەریتانیاوە گەڕابووەوەو گومانی ئەوەیان لێدەکرد کە ڤایرۆسی کۆرۆنای هەبێت لە جۆرە گۆڕدراوه‌كه، بۆ دڵنیابوونەوە حاڵه‌ته‌كه رەوانەی تاقیگەی ناوەندیی هەولێر کرا. ئەمڕۆش وته‌بێژی وەزارەتی تەندروستی بە فەرمی ئەنجامەکەی راگەیاند.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له‌سه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته بڵاوكرده‌ه‌وه و ده‌ڵێت " سەبارەت بە حالەتە گومانلێکراوەکەی دهۆک کە لە بەریتانیا گەڕابووەوە، دوای دڵنیابوونەوە و پشکنین، خۆشبەختانە هەڵگری زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی هەڵگەڕاوەی کۆڕۆنا نەبوو".
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان راشیگه‌یاندوه كه ئێستا ئه‌و كه‌سه "تەندروستیی زۆر باشە و چاکبووەوە و گەڕاوەتەوە ماڵەوە."
له 14ی ئه‌م مانگه، ئەڤراسیاو مو‌سا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی دهۆک رایگەیاند، ئەنجامی پشکنینی ئەو هاوڵاتییه‌ی کە گوماندەکرا توشی کۆرۆنای گۆڕاو بووبێت، دەرچوو و دەرکەوت کە تووشی کۆرۆنای گۆڕاو نەبووە. بەڵام بەڕێوەبەری تاقیگەی ناوەندیی هەولێر وتی "تاوەکو ئێستا ئەنجامی پشکنینەکە دەرنەچووە."
کۆرۆنای گۆڕاو یەکەمجار لە بەریتانیا لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو له به‌ریتانیا سه‌ریهه‌ڵدا بەپێی ئەو توێژینەوانەی لەسەر ڤایرۆسەکە کراون، جیاوازیی لەگەڵ کۆرۆنا باوەکە تەنیا لەوەدایە کە بە رێژەی 70% خێراتر بڵاودەبێتەوە.
PM:11:48:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 1644
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت