له‌ کەرکوك دەستبەسەر چوار ته‌نكه‌رى نەوتی قاچاخدا گیرا


وێستگه‌ نیوز-
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كانى كه‌ركوك ده‌ستیان به‌سه‌ر چوار تەنکەر نەوتدا گرت، ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ ویستویانه‌ بە شێوەیە نایاسایی ببرێته‌ دەرەوەی پارێزگاى کەرکوک.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق له‌ ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى راگه‌یه‌ندراوێكى بڵاوکردۆتەوە كه‌ تێیدا هاتووه‌، هێزە ئەمنیەکانی کەرکوک توانیویانە دەستبەسەر چوار تەنکەر نەوت بگرن، ویستویانه‌ بە شێوەی قاچاخ ببردرێتە دەرەوەی کەرکوک.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، دەستبەسەر بارهەڵگره‌كان گیراوە، شۆفێرەکانیش دەستگیرکراون.

ماوه‌یه‌كه‌ له‌ هه‌رێم و عیراق به‌قاچاخ بردنى شتومه‌ك به‌ رێژه‌یه‌كى به‌رچاو زیادیكردووه‌ له‌ ده‌روازه‌ سنورییه‌كان


PM:04:26:17/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2028 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت