له سلێمانى پزیشكێك گیانى له‌ده‌ستدا
وێستگه نیوز-
پزیشكێكى نه‌شته‌رگه‌رى گشتى له سلێمانى به‌هۆى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه گیانى له‌ده‌ستدا، ماوه‌ى دووساڵه توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بووه.
ئه‌مڕۆ 17ى كانونى دووه‌مى 2021، له سلێمانى پزیشكێك به ناوى د.بۆتان شێخ هیشام به‌رزنجى گیانى له‌ده‌ستدا سه‌باره‌ت به هۆكارى گیان له‌ده‌ستدانى
فه‌ره‌یدون عه‌دنان، پورزاى د.بۆتان به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، ماوه‌ى دووساڵه توشى نه‌خۆشى شێرپه‌نجه بووه، ئه‌مڕۆ گیانى له ده‌ستداوه. خاڵۆزاكه‌م پزیشكى نه‌شته‌رگه‌رى گشتییه، خێزانداره و خاوه‌نى منداڵێكه ته‌مه‌نى 34 ساڵه.
د.بۆتان هیشام تاهیر بەرزنجی، له ساڵی 1986 لەدایکبووە، کەمتر لە ساڵیک بوو خوێندنی دکتۆرای تەواوکردبوو، پسپۆری نەشتەرگەریی گشتی بوو، خێزاندارە و باوکی کچێکە، لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 وەک تووشبووی شێرپەنجەی مێشک دەستنیشانکرا، خاوەن زیرەکییەکی کەم وێنە بوو، سەرەرای نەخۆشی و چارەسەری ئاڵۆز و قورسی نەخۆشییەکەی، لەسەر خوێندن بەردەوامبوو، دکتۆرای تەواوکرد لە ماوەی نەخۆشییەکەیدا، کەسایەتییەکی هێمن و زیرەک بووە و هاوڕێکانی دەڵێن نموونەی هاوڕێیەکی باش و هاوکار بووە
PM:03:46:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 29876
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت