سه‌رجه‌م بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی ئاگادار كرانه‌وه
وێستگه نیوز ـ
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌ته‌كه‌ی ئاگادار ده‌كاته‌وه كه پارهندی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نووسراوه‌كان بن، بۆ ئه‌وه‌ش چه‌ند پۆلێنبه‌ندییه‌كی كردووه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و رێکخستنەوەی کاروباری کارگێری و نەهێشتنی رۆتین ئاگاداری سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بەوەزارەتمان دەکەینەوە کەوا پابەندی کاتی وەڵام دانەوەی نوسراوەکان بن بەو شێوەی کە لەخوارەوە دیاری کراوە بە.
وه‌زاره‌تی دارایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نووسراوه‌كانی به‌م جۆره پۆلێن كردووه:
1. ئەو نووسراوانەی کە ئاسایین هیچ کەم کوڕییان نییە و مامەڵەی ئاسایین لە هەمان ڕۆژ وەڵام بدرێتەوە.
2. ئەو نوسراوانەی پێویستی بە ووردبینی زیاترە لە ماوەی (5) پێنج ڕۆژی کارکردن وەڵام بدرێتەوە.
3. ئەو نووسراوانەی کە لە سەرەتاکان (أولیات) کەم و کوڕیان هەیە یان هەر کێشەیەکی تری هەبێت لە ماوەی (7) ڕۆژی کارکردن وەڵام بدرێتەوە.
دەشڵێت: "بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتکردنی فەرمانبەری (قانون إنصباط موظفین) مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، بۆ جێ بەجێ کردنی کاری پێویست".
PM:01:06:17/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 13052
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت