عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح: نرخی نه‌وت بگاته‌ 50 دۆلاریش 15 دۆلار بۆ هه‌رێم نامێنێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

په‌رله‌مانتارێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان پێی وایه‌ كه‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ فرۆشتنی هه‌ر به‌رمیله‌ نه‌وتێك دوو دۆلار زه‌ره‌ری كردوه‌، ده‌شڵێت نرخی نه‌وت بگاته‌ 50 دۆلاریش، 15 دۆلار بۆ هه‌رێم نامێنێته‌وه‌.

عەلی حەمە ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان لە میانی‌ بەشداریکردنی‌ لە بەرنامەی تاوتوێی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی دا وتی، "حکومەتی هەرێم نەوت بۆ کۆمپانیاکان دەفرۆشێت كه‌چی خۆی زه‌ره‌ر ده‌كات، بە شێوەیەک هەرێم رۆژانە 426 هەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کەچی دوو دۆلار زیانیشی کردووە." 

عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح ئاشكراشیكردوه‌ كه‌ هەرێم بە 9 مانگ 900 ملیۆن دۆلاری لە داهاتی نەوت دەستکەوتووە کە بەشی موچەی مانگێکی فەرمانبەران ناکات و وتی:"ئەگەر نرخی بەرمیلێک نەوت بگاتە 50 دۆلاریش هەرێم بۆ بەرمیلێک 15 دۆلاری بۆ نامێنێتەوە، چونکە هەرێم 6 دۆلار کەمتر نەوت دەفرۆشت و 11 دۆلاریش دەدات بە کۆمپانیاکان ئەی داهات چۆن دەمێنێتەوە؟"

به‌پیچی زانیارییه‌كانی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی گۆڕان "تەنها لە مانگی 12دا هەرێم 85 ملیۆن دۆلاری لە رێگەی باجەوە دەستکەوتوە، باجیش بۆ کەسانی بەرپرس و کۆمپانیاکان نییە کەچی بۆ خەڵک هەژار خێرا جێبەجێ دەکرێت".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی به‌رنامه‌كه‌دا عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح رایگه‌یاند "هەرێم خاوەن یەدەگێکی باشی غازە کەچی یەک دینار داهاتی غازی نییە."


PM:10:54:16/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو