دوو قائیمقام لەپارێزگای دهۆک خانەنشین دەکرێن

‌زاخۆ

وێستگەنیوز-

بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاساییان و گەیشتنە تەمەنی خانەنشینبوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە هەردوو قائیمقامی قەزاکانی زاخۆ و سێمێل لەسنوری پارێزگای دهۆک خانەنشین کران.

دلشێر عه‌بدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیفا بەوێستگەنیوزی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری خانەنشینکردنی بۆتان مه‌حسن قائیمقامی زاخۆ دەرچووە و بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسای و گەیشتنە تەمەنی خانەنشینی لەئەرکەی بەخشراوە و "من وەک قائیمقامی زاخۆ بەوەکالەت دەستنیشانکراوم".

لەلایەکی دیکەشەوە ئەمڕۆ  بڕیاری خانەنشینکردنی حسێن چه‌لكى قائیمقامی سێمێل دەرچووە و بەهۆی تەواوبوونی ماوەی یاسایی و گەیشتنە تەمەنی خانەنشینی لەئەرکەی بەخشراوە، هەروەها بەڕێوەبەری ناحیەی باتیلێ بەوەکالەت ئەو پۆستە بەڕێوەدەبات.

بەگوێرەی ناوەڕۆکی بڕیارەکەش هەردوو پۆستی قائیمقامی قەزاکانی زاخۆ و سێمێل تادیاریکردنی کەسانی نوێ لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک، بەشێوەی وەکالەت بەڕێوەدەبردرێن.


PM:08:59:14/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 2116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو