بە بڕی زیاتر لە شەش ملیۆن دۆلار پڕۆژە بۆ سلێمانی هەڵەبجە جێبەجێ دەكرێت
وێستگەنیوز-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بەجێبەجێكردنی دوو پڕۆژە بۆ پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە بە بڕی شەش ملیۆن دۆلار و نیو لەسەر قەرزی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی.
ئەمڕۆ ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم سەردانی پارێزگای هەڵەبجەی كرد، بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، لەو سەردانەدا بەئامادەبوونی ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و هەڤاڵ ئەبوبەكر پاریزگاری سلێمانی، قۆناغێكی نوێی گرێبەستی پرۆژەی باشكردنی ئاوی خواردنەوە بۆ هەردوو پارێزگاكە بە بڕی شەش ملیۆن و نیو دۆلار لەسەر قەرزی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی واژۆكرا.
ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاند، پرۆژەكەی ئەمڕۆ 6 ملیۆن و نیو دۆلاری بۆ تەرخانكراوە و لەسەر قەرزی درێژخایەنی جایكا واژۆ دەكرێت، لەوەش بڕی چوار ملیۆن و 750 هەزار دۆلاری بۆ سلێمانی دەبێت و بڕی ملیۆنێك 750 هەزار دۆلاریشی بۆ هەڵەبجە دەبێت، پڕۆژەكەی پارێزگای سلێمانی، نۆژەنكردنەوەی هێڵی سەرەكی گواستنەوەی ئاوە لە تاسڵوجەوە بۆ سلێمانی بەدرێژایی 17 كیلۆمەتر.
ناوبراو ئاماژەی بەوەكرد، پڕۆژەكانی پارێزگای هەڵەبجەش نۆژەنكردنەوەی تۆڕی ئاوی چەند گەڕەكێكی ناو شارە بە درێژایی چوار كیلۆمەتر و نیو، هەروەها ئاوەڕۆی لوولەیی بۆ ئاوەشۆڕكردنی پاشماوەی وێستگەی ئاوی هەڵەبجە.
PM:04:36:14/01/2021
ئهم بابهته 2172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت