سه‌رۆكى پێشوى فراكسیۆنى یه‌كێتى پۆستێكى باڵا وه‌رده‌گرێت
وێستگه نیوز- سروه ئه‌حمه‌د
په‌رله‌مانتارێكى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به بڕیارى یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان ئاڵا تاڵه‌بانى، وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى دیاریكراوه، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد د.جوان ئیحسان سه‌رۆكى پێشوى فراكسیۆنى یه‌كێتى پۆستى باڵوێز له یه‌كێك له وڵاتان وه‌رده‌گرێت.
جه‌مال شوكر، ئه‌ندامى فراكسیۆنى یه‌كێتى له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق به وێستگه نیوزى راگه‌یاند، جوان ئیحسان، سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى ده‌ستى له كار كێشاوه‌ته‌وه، به بڕیارى یه‌كێتى ئاڵا تاڵه‌بانى، وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى دیاریكراوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، بڕیاره د.جوان بكرێته باڵوێزى یه‌كێك له وڵاتانى ده‌ره‌وه به‌ڵام تا ئێستا دیارینه‌كراوه چ وڵاتێكه.
ئه‌مه له كاتێكدایه ئه‌مڕۆ 14ى كانونى یه‌كه‌مى 2021، ئاڵا تاڵه‌بانى وه‌ك سه‌رۆكى فراكسیۆنى یه‌كێتى دیاریكرا، فراكسیۆنى یه‌كێتى 19 كورسى هه‌یه له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عیراق، دووه‌م فراكسیۆنى گه‌وره‌ى كوردیه له په‌رله‌مانى عیراق.
PM:02:50:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 21348
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت