ئاماری نوێی كۆرۆنا لەكوردستان راگەیەنرا
وێستگە نیوز-
لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٩٧١ تووشبوو چاكبووونەوە و 69 تووشبووی نوێش تۆماركران و چوار تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت لە 24 كاتژمێری رابردوودا ٦٩ تووشبووی نوێی كۆرۆنا تۆماركران (١٧ هەولێر، ١٧ سلێمانی، ٣٣ دهۆك، ١ گەرمیان، ١ ڕاپەڕین)، ٩٧١ تووشبوو چاكبوونەوە (٣٧٣ هەولێر، ١٧٥ سلێمانی، ٣٤٤ دهۆك، ٣٤ گەرمیان، ٤٥ ڕاپەڕین)، ٤ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە (٢ سلێمانی، ٢ دهۆك).
هەر بەپێی ئامارەكە كۆی تووشبوان گەیشتە 104 هەزار و 843 كەس، 83 هەزار و 872 تووشبوو چاكبوونەوە و 3 هەزار و 431 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
PM:02:39:14/01/2021
ئهم بابهته 3728
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت