ئاڵا تاڵه‌بانی كرایه سه‌رۆكی فراكسیۆنی يەكێتی لە پەرلەمانی عیراق
فۆتۆ: پیوکەی میدیا
وێستگه نیوز ـ
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڵاویكرده‌وه كه لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی حزبه‌كه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی شاندێكی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له به‌غدایه و هه‌ر ئه‌مڕۆش ئاڵا تاڵه‌بانی، وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی عیراق ده‌ستنیشانكراوه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 14ی كانوونی دووه‌می 2021، میدیای فه‌رمی یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه: لاهور شێخ جه‌نگی، هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق كۆبووه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "له دیداره‌كه‌دا كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی و فراكسیۆنی سه‌وز له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده‌یبوون، گفتوگۆیان كرد ده‌رباره‌ی چڕكردنه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ـی عیراق و زامنكردنی پشكی كورد له‌و پڕۆژه‌یاسایه‌دا".
هه‌روه‌ك جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر یه‌كده‌نگی و یه‌كهه‌ڵوێستی لایه‌نه كوردییه‌كان له به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌پێناو باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی میللـه‌ت و دابینكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم.
میدیای فه‌رمی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه: "كه‌شوهه‌وایه‌كی دیموكراسیدا و وێڕای سوپاسكردنی دكتۆر جوان ئیحسان بۆ كاركردنی له ماوه‌ی ڕابردوودا، خاتوو ئاڵا تاڵه‌بانی وه‌ك سه‌رۆكی فراكسیۆنی سه‌وز له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستنیشانكرا".
PM:02:00:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4208
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت