باندێکی دزیکردن لە کەرکوك دەستگیرکران


وێستگه‌ نیوز-
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هێزه‌كانى نەهێشتنی تاوان لە‌ کەرکوك، توانیویانە باندێکی چەکدار دەستگیربکەن، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكراوه‌ بانده‌كه‌ له‌ سێ چەکدار پێکهاتبوون.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق، له‌ ماڵپه‌رى فه‌رمى خۆى بڵاویکردۆتەوە، کە هێزه‌كانى نەهێشتنی تاوان لە‌ کەرکوك، توانیویانە باندێکی چەکدار دەستگیربکەن، کە لە سێ چەکدار پێکهاتبوون.

وه‌زاره‌تى ناوخۆ روونیشیکراوەتەوە، ئەو باندە بڕی 25 ملیۆن دیناریان له‌ هاوڵاتیەک لە ژێر هەڕەشەی چەک دزیووه‌.

هاوکات ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،  دوای روودانی دزیکە، لە رێگای کامیراکانی چاودێری توانراوە ئەندامانی باندەکە و شوێنی نیشتەجێبوونیان بناسرێتەوە، دوای دوو کاتژمێر لە رووداوەکە، توانراوه‌ ئەندامانی باندەکە دەستگیرببكه‌ن.


PM:01:58:14/01/2021








ئه‌م بابه‌ته 4896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت