لە عێراق سێ ملیۆن کەس خۆراکی رۆژانەیان نییە


وێستگه‌ نیوز-
نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت، نزیکەی 3 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی خۆراکی پێویستی رۆژانەیان نییە، ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا له‌و رێژه‌یه‌ش 731 هەزار ئاوارەش دەگرێتەوە.

عەبدولڕەحمان میجاج، نوێنەری بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەر بە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگه‌یاندووه‌، نزیکەی 3 ملیۆن هاووڵاتی عێراقی خۆراکی پێویستی رۆژانەیان نییە،کە 731 هەزار ئاوارەش دەگرێتەوە.

ناوبراو داواده‌كات " حکومەت خۆراکی سەرەکیی دابین بکات، نرخ لە بازاڕدا رێکبخات".

ئه‌مه‌ له ‌كاتێكدایه‌ دۆخى ئابورى عیراق به‌ قه‌یرانێكى سه‌ختدا تێده‌په‌رێت ، هه‌روه‌ها له‌پاڵ خراپى دۆخى ئابورى به‌رزبونه‌وه‌ى نرخى دۆلاریش كاریگه‌رى خستۆته‌ سه‌ر شتومه‌ك و نرخه‌كانى به‌رزتر كردۆته‌وه‌.


PM:01:39:14/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 3488 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو