ئەنجامی پشکینی حاڵەتە گوماناوییەکەی دهۆک ئاشکراکرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک راگەیاند، ئەو حاڵەتەی دهۆک کە دوێنێ چوارشەممە، گوماندەکرا تووشی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، لە دەرئەنجامی پشکنینەکەیدا دەرکەوتووە کە تووشی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا نەبووە.
ئەفراسیاب موسا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک بە سایتی ئێن ئاڕ تی راگەیاندووە، ئەو حاڵەتەی دهۆک کە دوێنێ چوارشەممە، گوماندەکرا تووشی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووبێت، لە دەرئەنجامی پشکنینەکەیدا دەرکەوتووە کە تووشی زنجیرەی نوێی کۆرۆنا نەبووە و بەڵکو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە نەوەک زنجیرەی نوێ.
ئەوەش دوای ئەوەدێت، دوێنێ چوارشەممە، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، حاڵەتێکی گوماناوی توشبوونی کەسێک بە زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دهۆک بوونی هەیە کە لە بەریتانیاوە گەڕاوەتەوە.
PM:12:55:14/01/2021
ئهم بابهته 4020
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت