کاسبکارانى كهركوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا
وێستگه نیوز-
قائیمقامیەتی کەرکوك 200 شوێنی کاری کاسبکارانی لە بازاڕی گەورە رووخاند، له دژی رووخاندنی کەپر و شوێنی کارکردنیان، کاسبکارانی بازاڕی گەورەی کەرکوك خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
ئەمڕۆ 14ى كانونى دووهمى2021، له بهرامبهر روخانى شوێنهكانیان کاسبکاران دژی بڕیاری رووخاندنی کەپر و شوێنی کارکردنیان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، هاوکات بە سووتاندنی پاشماوەی شوێنی کارەکانیان ناڕەزاییان دەربڕی.
ئهمه له كاتێكدایه تیمەکانی قائیمقامیەت بە سەرپەرشتی فەلاح یایچی، قائیمقامی پارێزگاى کەرکوک، دەستکراوە بە رووخاندنی کەپر و شوێنی کارکردنی کاسبکارانی بازاڕی گەورەی کەرکوك.
هاوكات بەپێی ڕاگەیاندراوێكى قائیمقامیەتى كهركوك كه بڵاویكردۆتهوه تێیدا هاتووه، 200 کەپری کاسپکارانی بازاڕی گەورە لادراون، به زیادەڕۆیی دروستکرابوون.
بازاڕی گەورە کەرکوک دەکەوێتە سەنتەری شارەکە لە قەیسەری کەرکوک، قائیمقامیەتی کەرکوک بە پاساوی نایاسایی هەستاوە بە رووخاندنی بازاڕەکە.
PM:12:39:14/01/2021
ئهم بابهته 3016
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت