كه‌شناسی هه‌رێم: به‌فرو بارانبارین ده‌ستپێده‌كات


وێستگە نیوز ـ
کەشناسی‌ هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان هەور و بارانبارین دەبێت، بە تایبەتی‌ لە کاتەکانی نیوەڕۆدا، لەگەڵ نزمبوونەوەی‌ پلەکانی‌ گەرما و بارینی‌ بەفر لەسەر لوتکەی‌ هەندێک لە شاخە بەرزەکانی‌ ناوچە سنورییەکان.


کەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ئێوارە و شەودا هەندێ جار ئاستی‌ باران بارین مامناوەند دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکاندا.

ئاماژەبەوەشکراوە، سبەینێ هه‌ینی 15ی كانوونی دووه‌م، لە کاتەکانی‌ بەیانی‌ ئاسمان نیمچەهەور و هەوری‌ تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی‌ نمە باران و بارینی‌ بەفر لەناوچە شاخاوییە بەرزەکان، هەروەها لە پاش نیوەڕۆدا ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەور.

هاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی‌ گەرما 15 پلە و نزمترین 13 پلە دەبێت، لە سلێمانی‌ 12 بە شەش و دهۆک 15 بە هەشت و کەرکوک 17 بە 11 پلە دەبێت.


PM:12:35:14/01/2021










ئه‌م بابه‌ته 352 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت