ماوەی لێخۆشبوونى قەرزی كارەبا درێژكرایه‌وه
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوو‌ن بەرێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا .
وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم له په‌ڕه‌ى فه‌رمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و بەمەبەستی زیادكردنی داهات بۆ گەنجینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ، رەزامەندی درا لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی لێخۆشبوو‌ن بەرێژەی ( 15%) لەقەرزی كارەبا لەلایەن هاوبەشانی كارەبا.
ئه‌و وه‌زاره‌ته ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، ماوه‌كه‌ى درێژكراوه‌ته‌وه تا ڕۆژى 31ى ئازارى2021، رێژه‌ى لێخۆشبونهكهش بۆ هه‌ریه‌ك له مانگه‌كانى (شوبات 15% ، ئازار 5%) ده‌بێت.
PM:12:16:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 6300
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت