پێکدادانی دوو ئۆتۆمبیل لە رێگای پێنجوێن گیان له‌ده‌ستدانی لێکەوتەوە

‌دیمەنێک لە رووداوەکە

وێستگه‌ نیوز ـ
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە لەرووداوێکی هاتوچۆی جۆری پێكداداندا لەنێوان دوو ئۆتۆمبیلی جۆری تۆیۆتا کۆرۆلا و کیای موهاڤی لەسەر رێگای پێنجوێن - گوندی کانی مانگدا، گیان له‌ ده‌ستدان و برینداری لێکەوتەوە.


هاشم عەبدوڵا فەتاح، بەڕێوەبەری هاتوچۆی پێنجوێن بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: بەهۆی روداوێكی هاتوچۆ لەسەر رێگەی سلێمانی-پێنجوێن نزیك گوندی كانی مانگ، شۆفێری تاكسییەك كە دانیشتووی سەیدسادقە گیانی لەدەستداوه‌.

وتیشی: "هه‌ر به‌هۆی رووداوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌سی تریش برینداربوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه‌ برینه‌كانیان سووكه‌".



PM:12:09:14/01/2021


















ئه‌م بابه‌ته 3552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو