هەردوو مهكتهبی سیاسی پارتی و یهكێتی له ههولێر کۆبوونەوە
دیمەنێک لە کۆبوونەوەکەی پارتی و یەکێتی
وێستگه نیوز ـ
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان له ههولێر دەستیپێکرد، بڕیاره ههر ئهمڕۆ پارتی لهگهڵ بزووتنهوهی گۆڕانیش كۆببێتهوه.
کاکەمین نەجاڕ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە هەریەکە لە پارتی و یەکێتی لە شاری هەولێر کۆببنەوە ئەوەشی خستووەتەڕوو، کە پلانیان وایە سەردانی زۆرێک لە لایەنە سیاسییەکان بکەن.
راشیگەیاندووە، کە ئەوانە زنجیرەیەک سەردانە، هاوکات، پێشتریش سەردانی هەیەکە لە یەکگرتوو و بزوتنەوەی ئیسلامی و حزبی شیوعیان کردووە.
عەدنان عوسمان وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران رایگەیاندووه، کە پارتی دیموکراتی کوردستان بە جیا لە هەولێر سەردانی هەریەکە لە یەکێتی و گۆڕان دەکات و لەگەڵیاندا کۆدەبێتەوە.
هەر لەو بارەیەوە، عەلی حوسێن ئەندامی شاندی پارتی رایگەیاندووە، "لە کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ ھەموو لایەنەکان پرسی ھەبوونی ھەماھەنگی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی عیراق و کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکان لەگەڵ بەغدا تاوتوێ دەکەین".
PM:12:00:14/01/2021
ئهم بابهته 2344
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت