په‌رله‌مانتارێك: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی هه‌رێم ده‌بێت
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت كاریگه‌ری له‌سه‌ر زیادبوونی داهاتی هه‌رێم و باشبوونی دۆخی ئابووری ده‌بێت و واده‌كات مووچه‌ی مانگانه له كاتی خۆیدا بدرێت.
ئه‌رشه‌د حسێن، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهان هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌یه كه واده‌كات داهاتی هه‌رێمی كوردستان بووژانه‌وه‌ی باش به‌خۆیه‌وه ببینێت و زیاد بكات.
وتیشی: "زیادبوونی داهاتی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی چاكسازی و كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجیه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی سیستمی باج، كاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان ده‌بێت، ئه‌مه‌ش واده‌كات حكومه‌ت مانگانه مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌ش بكات".
له باره‌ی مووچه نه‌دراوه‌كانه‌وه، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی پێی وابوو پرسی مووچه نه‌دراوه‌كان په‌یوه‌سته به باشبوونی دۆخی ئابووری هه‌رێم و زیادبوونی داهاته‌وه، له‌و رووه‌وه وتی: "پێم وایه كه داهاتی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات ئه‌وكات باشتر ده‌توانرێت ئه‌و مووچانه‌ی له ساڵی 2020دا نه‌دراون دابه‌ش بكرێنه‌وه".
پێشتر رێباز حه‌ملان، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم له دیدارێكدا له باره‌ی مووچه نه‌دراوه‌كانی ساڵی 2020 رایگه‌یاندبوو كه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌ردوو وه‌زاره‌تی دارایی و پلاندانانی راسپاردووه له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021 دا، ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
ئه‌رشه‌د حسێن وتی: "ئه‌گه‌ر داهات زیاد ببێت حكومه‌ت ده‌توانێت له سێ مانگدا چوار مووچه بدات، به‌و جۆره مووچه نه‌دراوه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن، چونكه حكومه‌ت ناتوانێت مانگێك دوو مووچه بدات".
AM:08:56:14/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 5528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت