روداوێكی هاتوچۆ گیانلهدهستدانی سهرنشینێكی لێكهوتهوه
وێستگه نیوزـ
ئێوارەی رۆژی چوارشهممه بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە لەسنوری قەزای كەلار هاوڵاتیەك گیانیلەدەستدا كه سهرنشینی ئۆتۆمبیلێك بووه.
عەلی جەمال قەدووی، بهرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد كه ئێوارەی رۆژی چوارشەمە لەسەر ڕێگای كەلار - گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێك لە جۆری مازدای پیكاب كۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی كێشا بە دوو ئۆتۆمبێلدا.
وتیشی لەئەنجامدا كەسێك كەسەرنشینی مازدا پیكابەكەبوو بەناوی هاوكار ئیبراهیم وەیس لەدایكبوی 2001 دانیشتووی گوندی شێخ لەنگەر گیانی لەدەستدا و شۆفێرەكەشی بەسەختی برینداربووە.
عەلی جەمال قەدووی ئاماژهی بهوهشدا كه دوای چارەسەری پێویست بۆبریندارەكە لەبەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار بەهۆی سەختی برینەكەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی كرا.
PM:11:55:13/01/2021
ئهم بابهته 3644
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت