پاسۆردی جزدانی بیتكۆینهكهی بیرچوه‌ته‌وه كه 240 ملیۆن دۆلاری تێدایه
وێستگه نیوزـ
زۆرێك پاسۆردی هه‌ژماره ئه‌لیكترۆنییه‌كانیان بیرده‌چێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌م پڕۆگرامسازه ئه‌ڵمانییه رویداوه، به‌ڕاستی كاره‌ساته و ره‌نگه تا كۆتایی ژیانی كاره‌ساتی وای لێ روونه‌داته‌وه.
ستیڤان تۆماس، پڕۆگرامسازه ئه‌ڵمانییه‌كه پاسۆردی جزدانه ئه‌لیكترۆنییه‌كه‌ی بیرچوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به دراوی بیتكۆین و به‌های ئه‌و دراوه ئه‌لیكترۆنییه‌ی كه له جزدانهكهدایه ده‌گاته 240 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی.
چیرۆكه‌كه رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكردوه‌ته‌وه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 10 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك ستیڤان له به‌رامبه‌ر گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا 7 هه‌زار دراوی بیتكۆینی وه‌رگرت، له‌وكاته‌دا به‌های بیتكۆین به‌رامبه‌ر دۆلار زۆر نزم بوو و ته‌نها چه‌ند دۆلارێكی ده‌كرد، بۆیه ئه‌ویش زۆر گوێی پێ نه‌دا و هه‌ژماره‌كه‌ی خسته سه‌ر سی دیهك و پاسۆرده‌كه‌ی له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێك نووسی.
ئێستا به‌های بیتكۆین به‌رامبه‌ر دۆلار زۆر به‌رزه و هه‌ر بیتكۆینێك به 34 هه‌زار دۆلاره و پاره‌كه‌ی ستیڤانیش ئێستا ده‌كاته 240 ملیۆن دۆلار.
ستیڤان ویستی هه‌ژماره‌كه‌ی بكاته‌وه تا ئه‌و ملیۆنان دۆلاره‌ی رابكێشێت، به‌ڵام پارچه كاغه‌زه‌كه‌ی نه‌دۆزییه‌وه، ئه‌م پڕۆگرامسازه بۆی هه‌یه 10 جار پاسۆرده‌كه لێ بدات، ئه‌ویش تائێستا هه‌شت جار لێی داوه و دوو جاری ماوه، ئه‌گه‌ر به‌و دوو جاره بۆی نه‌كرێته‌وه، ئه‌وا هه‌ژماره‌كه‌ی داده‌خرێت و پاره‌كه‌ی ده‌ست ناكه‌وێت.
كه‌سێك به‌ناوی ئه‌لێكس ستامۆس كه پێشتر سه‌رۆكی به‌شی ئاسایشی كۆمپانیای فه‌یسبوك بوه، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تویته‌ر به ستیڤانی وتوه ئاماده‌یه هاوكاریی بكات و پاسۆرده‌كه‌ی بدۆزێته‌وه ئه‌گه‌ر ستیڤان قایل بێت 10%ی ئه‌و 240 ملیۆن دۆلاره‌ی پێ بدات.
PM:11:33:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 10032
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت