جێگره‌وه‌كه‌ی ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه سزا درا
ئه‌بو فدك
وێستگه نیوزـ
نازناوكه‌ی "ئه‌بو فدك"ه و ناوی ته‌واوی عه‌بدولعه‌زیز محه‌مه‌داویه، ئه‌بو فدك ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكاوه خرایه لیستی سزادراوكانه‌وه، له‌دوای فالح فه‌یاز، ئه‌بو فدك دووه‌م گه‌وره سه‌ركرده‌ی حه‌شدی شه‌عبیی عیراقه كه ئه‌مریكا سزای ده‌دات.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ سزای به‌سه‌ر 3 كه‌سایه‌تی و 16 قه‌واره‌ی سه‌ربه ئێران‌دا سه‌پاند، ده‌زگاكانی راگه‌یاندن بڵاویانكرده‌وه كه یه‌كێك له‌و سزادراوانه ئه‌بو فدكه كه سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی حه‌شدی شه‌عبیی عیراقه و ئه‌و پۆسته‌ی له‌دوای كوژرانی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس وه‌رگرت كه له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی ئێران له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو لایه‌ن ئه‌مریكاوه له نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا كوژرا.
سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ئه‌بو فدكدا، دوای ئه‌وه دێت كه هه‌ینیی رابردوو، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ر فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گشتیی حه‌شدی شه‌عبیدا سه‌پاند و تۆمه‌تباریكرد به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئه‌نجامدانی كاری تیرۆرستی و به‌شداریكردن له هێرشكردنه‌سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غدا.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دادگاكانی عیراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا به تۆمه‌تی كوشتنی سوله‌یمانی و ئه‌بومه‌هدی موهه‌ندیس ده‌ركردوه.
PM:09:48:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 4560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت