وهزارهتی پهروهرده راگهیهندراوێكی لهسهر دهستپێكردنهوهی دهوامی خوێندنگهكان بڵاوكردهوه
وێستگه نیوزـ
وهزارهتی پهروهردهی حكومهتی ههرێمی كوردستان له راگهیهندراوێكی شهش خاڵیدا رایگهیاند كه دوای كۆبونهوهی لیژنهی باڵای روبهڕوبونهوهی كۆرۆنا كه ئهمرۆ سازكرا، بڕیار درا رۆژی شهممه 16ی كانونی دووهم خوێندنی قۆناغی 12ی ئامادهیی دهستپێبكاتهوه.
له خاڵێكی دیكهی راگهیهندراوهكهدا وهزارهتی پهروهرده باسی له پڕكردنهوهی فۆڕمێك لهلایهن بهخێوكاری خوێندكارانهوه كردوه كه سهرپشكیان دهكات خوێندكارهكانیان لهناو پۆل بخوێنن یان بهشێوهی ئهلیكترۆنی و ئۆنلاین.
لهدوا خاڵیشدا ئاماژهی بهوهداوه كه ، لە 2ی شوباتی داهاتوو لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و هەر بریارێکی نوێ کە پێویست بێت بۆ دهستپێكردنهوهی خوێندنی قۆناغەکانی 1ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی له سهرهتای مانگی 3.
دەقی راگەیەندراوەکە:
راگەیەندراوێک لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە :
پاش کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە ، ١٣ ی ١ی ٢٠٢١ ی لیژنەی باڵای روبەروبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ، بەسەرپەرشتی بەرێز وەزیری ناوخۆ و ئامادەبوونی بەرێزان : لە وەزیرانی تایبەتمەند و پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ، بریاردرا :
١- رۆژی شەممە ، ١٦ ی ١ ی ٢٠٢١ ، خوێندن لە قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ، بەهەموو بەشەکانیەوە ، لە قوتابخانە و خوێندنگە حکومی و ناحکومیەکان دەستپێدەکاتەوە.
٢- پرۆگرامی خوێندن بە ریزبەندی دەخوێندرێت . رۆژ و کاتی تاقیکردنەوەکانی وەرزی و تاقیکردنەوە گشتییەکان بەگوێرەی ئەو خشتانەی کە بە نوسراوی فەرمی بلاودەکرێنەوە کاریان پێدەکرێت.
٣- لەسەر ڕاسپاردەی وەزارەتی تەندروستی و بەمەبەستی خۆپارێزیی مامۆستایانی بەرێز تەنها ئەوکاتانە لە قوتابخانە دەبن کە وانەیان هەیە ، پاش وتنەوەی وانەکانیان پابەند ناکرێن بە مانەوە لە ناو قوتابخانە .
٤- لە رۆژی شەممە ١٦ ی ١ تا ماوەی یەک هەفتە ، ئەو بژارەیە دەخرێتە بەردەم بەخێوکاری قوتابیان و خوێندکاران ، لە رێگای فۆرمێکەوە کە وەزارەتی پەروەردە ئامادەی کردووە و لە قوتابخانەکان پڕ دەکرێتەوە ، کە بەخێوکار سەرپشک دەکات قوتابیەکەی لە ناو پۆل بخوێنێت یان دەتوانێت خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و پاڵپشتی ماڵەوەی بۆ دابین بکات و نەچێتەوە بۆ قوتابخانە، بەڵام تەواوی تاقیکردنەوە نوسینەکیەکانی لە ناو پۆل دەبێت ئەنجام بدات.
٥- رێنماییە خۆپارێزییەکان لە ناوەندەکانی خوێندن جێبەجێدەکرێت و پێگیریی بە رێنماییەکان زامنکاری بەردەوام بوونی خوێندنە ، بۆ ئەومەبەستە ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان بۆ بابەتی پرۆسەی خوێندن ، کە بەسەرپەرشتی بەرێز پارێزگار یان سەرپەرشتیاری ئیدارە و بەرێوەبەرانی گشتی پەروەردە و تەندروستی پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان پێکهاتووە ، هەماهەنگی دەکەن بۆ باش بەرێوەچوونی پرۆسەکە.
٦- لەڕووی پرەنسیپەوە ، کۆبوونەوە پلانی وەزارەتی پەروەردەی پەسەند کرد بۆ دەستپێکی خوێندنی قۆناغەکانی ١ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی وپەیمانگاکان ، حکومی و ناحکومی ، کە لە ١ ی ٣ ی ٢٠٢١ دەستپێبکات ، لە ٢ ی ٢ ی ٢٠٢١ لیژنەی باڵا کۆدەبێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و هەر بریارێکی نوێ کە پێویست بێت بۆ گۆڕانکاری لەو بەروارە ( بۆ قۆناغەکانی ١ ی بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی ) بە گوێرەی بڵاوبوونەوە و کەمبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. پاشان وەزارەت پلانی پەسەندکراو بە نووسراوی فەرمی گشتاندنی پێدەکات.
پارێزراو تەندروست ساغبن.
راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
١٣ ی ١ ی ٢٠٢١
PM:08:47:13/01/2021
ئهم بابهته 4196
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت