له سلێمانی دهست بهسهر بڕێکی زۆر پرۆتینی وەرزشیدا گیرا
وێستگه نیوزـ
بەهۆی هەبونی بەرواری ئێرانی لیژنەکانی قایمقامیەت دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر پرۆتینی وەرزشیدا گرتوە كه له 51 كارتۆن پێكهاتووه و بڕیاره لەلایەن لیژنەی تایبەتەوە لهناوببرێت.
سەفین فەتاح، سەرۆکی لیژنەی هۆڵە وەرزشییەکانی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند: لەئەنجامی سەردان و بەدواداچونەکانیان بۆ هۆڵەکانی وەرزشکردن و دوکانەکانی فرۆشتنی پێداویستیە وەرزشییەکان، بەهۆی هەبونی بەرواری ئێرانی، لە چەند شوێنێک لیژنەکە دەستی بەسەر 51 کارتۆن پرۆتینی وەرزشی لەشجوانیدا گرتوە.
وتیشی: بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی بازرگانی عێراق، پێویستە ئەو کاڵاوشمەک و خواردەمەنیانەی هاوردە دەکرێن و لەبازاڕەکاندا دەفرۆشرێن بەروارەکەیان ستاندارد بێت و بەشێوەی لێزەر لەسەر دەفرەکەیان هەڵکۆڵرابێت لەگەڵ هەبونی لێبڵ کەتەواوی زانیاریی سەبارەت بە پێکهاتەکەیان لەخۆگرتبێت.
سەفین فەتاح رونیکردەوە: پێشتر و لەرێی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی و هۆکارەکانی راگەیاندنەوە سەرجەم بازرگان و فرۆشگاکان ئاگادار کراونەتە هەبونی کاڵاوشمەکی بێ بەروار، دو بەروار، بەروار ئێرانی یان ئەو بەروارانەی بەئاسانی دەسڕرێنەوە، فرۆشتنیان قەدەغەیە و لەلایەن لیژنەکانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
سەرۆکی لیژنەی هۆڵە وەرزشییەکانی سەربەلیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆئەوەکرد: بەفەرمانی قایمقامی سلێمانی تەواوی ئەو پرۆتینەی دەستی بەسەردا گیراوە لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی قایمقامیەتەوە لەناودەبرێت و خاوەنەکانیشیان روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.
PM:08:25:13/01/2021
ئهم بابهته 1732
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت