تره‌مپ له دوا رۆژه‌كانی حوكمڕانیدا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند
وێستگه نیوزـ
وزاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاند، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا چه‌ند رۆژێكی ماوه پۆسته‌كه‌ی جێ بهێڵێت.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه 13ی كانونی دووه‌می 2020، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مرریكا سزای به‌سه‌ر سێ كه‌سیه‌تیی ئیران و 16 قه‌واری ئه‌و وڵاته‌دا سه‌پاند كه دووانیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی عه‌لی خامنه‌ئی، رابه‌ری باڵای ئێراندایه.
ستیڤن مونشن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا رایبگه‌یاند كه ئه‌و دوو رێكخراوی ژێر ده‌ستی خامنه‌ئی بژارده‌ی ده‌ستی رابه‌ری باڵای ئێرانن بۆ پاراستنی رژێمه گه‌نده‌ڵە‌كه‌ی ئێران و هه‌ر ئه‌وه‌ش هۆكار بووه كه سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێندرێت.
بڕیاره له 20ی ئه‌م مانگه‌دا جۆ بایدن، سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا سوێنی یاسایی بخوات و ببێته 46ه‌مین سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته.
PM:08:11:13/01/2021
ئه‌م بابه‌ته 2424
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت