كازمی داوای لێبوردن لەبەڕێوەبەری قوتابخانەیەك دەكات


وێستگە نیوز-

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لێبووردنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەكی ئامادەیی كرد لە شاری ناسڕیەی سەنتەری پارێزگای زیقار ئەوەش دوای ئەوەی هێزەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئاژاوە بۆ دەستگیركردنی خۆپێشاندەرێك  چووبوونە نێو قوتابخانەكە.
 
مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەڕێگەی تەلەفۆنەوە داوای لێبووردنی لە بەڕێوەبەری قوتابخانەكە كرد و وتویەتی "داوای لێبووردن دەكەم لەو هەڵسوكەوتەی هێزە ئەمنییەكان، هیوادارم هەستی مامۆستایان و خوێندكاران بریندار نەبووبێت".
 
لە خۆپێشاندانەكانی چەند رۆژی رابردووی شاری ناسریەدا بەریەككەوتن لە نێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپێشاندەران روویدا، كە داوای راگرتنی هەڵمەتەكانی دەستگیركردن دەكەن، بە وتەی خۆپێشاندەران، پارێزگای زیقار و بەڕێوەبەری پۆلیس كە سەر بە رەوتی سەدرن لە پاڵ هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی خۆپێشاندەرانن.


PM:07:54:13/01/2021


ئه‌م بابه‌ته 1948 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت